ئاڤا نیوز
سەدان وانەبێژ لەبەردەم پارێزگای کەرکووک خۆپێشاندان دەکەن و داوای دامەزراندن دەکەن. ئەوان پێیانوایە جیاوازی لە نێوانیان دەکرێت و ئامادەنین کۆتایی بە خۆپێشاندانەکە بێنن تاوەکو بەڵێنی جێبەجێ داواکارییەکانیان پێنەدرێت.
وێنە گەورەکە: دامەزراندن بە گرێبەست بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە کەرکووک دەستیپێکردووە، بەڵام خۆپێشاندەران دەڵێن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق کۆمەڵێک بنەمای بێ ئاگاداری ئەوان داناون و جیاوازی لە پرۆسەی دامەزراندن دەکرێت، بەجۆرێک هەندێک دەرچووی زانکۆ دادەمەزرێن بێ ئەوەی ڕۆژێک وانەبێژ بووبن.
لە پەیامنێرەوە: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی، "ئەو وانەبێژانە پێنج ساڵە لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەڵێنەوە، چەندینجار بەڵێنی بە گرێبەستکردنیان دراوە، بەڵام جێبەجێنەکراوە و جیاکاری لەنێوانیان دەکرێت، بەشێکیان بە پاڵپشتیی چەند بەرپرسێک دەکرێن بە گرێبەست."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






