پەرلەمانتارێک پەردە لەسەر تۆڕێکی سیخوڕی لەنێو نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵدەداتەوە
- کوردستان
- 2024-08-19

وێنە ساختەکراوەکە و پۆستەکەی مستەفا سەنەد
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق پەردە لەسەر تۆڕێکی سیخوڕی لە کۆشکی حکومی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران هەڵدەداتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کاری ئەو تۆڕە گوێگرتن و سیخوڕی بووە بەسەر مۆبایلی پەرلەمانتاران و ناشرینکردنیان.
بڵاوکراوەی فەرمی: مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراق لە پۆستێکی فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات ئەو تۆڕە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ تایبەتمەند بە پرسەکانی تیرۆر دەستگیکراون و سەرۆکی تۆڕەکەش "محەممەد جوحی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕییە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و بەرپرسی پەیوەندییەکان بووە لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان".
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەنەد یەکێک لە قوربانییەکانی ئەو تۆڕە، خۆی بووە و ئاماژە بەوە دەکات، کاری تۆڕەکە گوێگرتن بووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەندامانی پەرلەمان و سیاسەتمەداران، تۆڕەکە لە ڕێگەی ئاراستەکردنی سوپایەکی ئەلیکترۆنییەوە هەواڵی ساختەیان لەسەر ئەو کەسانە دروست کردووە.
ئەمەش بزانە: ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تۆڕەکە لە بەردەم دادگە دانیان بە کارەکانیان داناوە، لەنێویاندا دزەکردن بۆ نێو مۆبایلی سەعد بەزاز و ناردنی وێنەیەکی ساختە بەناوی کەناڵی شەرقیە کە وێنەی سەنەد، عودەی، محەممەد نووری و هەیسەم زەهوانی لەسەرە هەواڵی ناڕاستیان لەسەر داناوە و وێنەکەیان بۆ ژمارەی تایبەتی سەرجەم پەرلەمنتاران ناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






