
حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کاتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند, هێشتا ناوەڕۆکی سکاڵاکەمان لە دادگای فیدراڵی ماوە و بەردەوام دەبین لە داواکردنی مافەکانی گەلی تورکمان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 20ی ئابی 2024 دادگەی فیدراڵی سکاڵایەکی بەرەی تورکمانیی ڕەتکردەوە کە داوای کردبوو دادگەکە فەرمانێکی تایبەت دەربکات بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی ئەو پارێزگایە، ئەمەش کاردانەوەی لایەنە تورکمانییەکانی بەدوا خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، متمانەمان بە بێلایەنیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق هەیە و سکاڵاکەمان لەبارەی یاسایی بوونی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک لە دادگای فیدراڵی بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: حەسەن تۆران گوتیشی: مەرسومی سەرۆککۆمار لەبارەی دەستبەکاربوونی پارێزگای کەرکووک خێراترین مەرسووم بووە لە پرۆسەی سیاسی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگار لە دوای ساڵی 2003وە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی چوارشەممە 21ی ئابی 2024 دادگەی فیدراڵی پێداچوونەوە بە سکاڵای دژی یاساییبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات کە لە لایەن بەرەی تورکمانی تۆمار کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






