
یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس
ئاڤا نیوز
یەحیا سینوار مەرجێكی نوێی بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل داناوە، داوای گەرەنتی کردووە ژیانی پارێزراو بێت و هەوڵ بۆ کوشتنی نەدات.
وێنە گەوركە: ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری ئەمریكا، میسر و قەتەر لە گفتوگۆدان بۆ ڕێككەوتن و ئاگربەست، بزووتنەوەی حەماس لەسەر داواكاریی یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە مەرجێكی نوێی هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئیسرائیلی یەدیوت ئەخرینت نووسیویەتی: "یەحیا سینوار داوای كردووە ئیسرائیل مەرجی گەرەنتیكردنی سەلامەتی و نەكوژرانی پێبدات".
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، ئەگەر ئیسرائیل بە مەرجەكەی سینوار ڕازیبێت، ئەگەری هەیە ئاگربەست وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و حەماس دڵنیایی بدات لە پابەندبوون پێوەی.
ئەمەش بزانە: یەحیا سینوار پێشتر گوتبووی شەرەفێكی گەورەیە ئەگەر لەلایەن ئیسرائیلەوە "شەهید بکرێت".
باکگراوند: یەحیا سینوار پێشتر فەرماندەی کەتیبەکانی قەسام، باڵی سەربازیی حەماس بوو لە غەززە، لەدوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیەش لە تاران شوێنەکەی گرتەوە و پۆستی سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماسی وەرگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
- ببینە و ببیستە
- 10 خولەک لەمەوپێش
ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
10 خولەک لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





