
میحوەری فیلادلفیا دەکەوێتە نێوان غەززە و میسر
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئەمە دوایین چانسە بۆ هەموو لایەك لەبارەی دانوستانی ئاگربەستی غەززە و دەبێت هەموو شتێك كۆتایی بێت، بەڵام میحوەری فیلادلفیا بووەتە پرسێكی گەورە لە دانوستانەكاندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەنێو ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکاندا، میحوەری فیلادلفیا، وەک یەکێک لەو خاڵە هەستیارانە سەرهەڵدەدات کە ڕێگری لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکات، ڕەنگە بێتە كلیلی چارەسەری كێشەكە، بەڵام مەترسیش هەیە ببێتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ ئەوەی ئاگربەست لە غەززە نەكرێت.
ئەمەش بزانە: لەکاتێکدا ئیسرائیل هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خۆی بەسەر میحوەری فیلادلفیادا بپارێزێت، وەک بەشێک لە ستراتیژی ئەمنیی خۆی، میسر وەک یاریزانێکی ناوچەیی کاریگەرانە سەرهەڵدەدات و نێوەندگیریی نێودەوڵەتیش دەستوەردان دەکات بۆ ئەوەی ئیسرائیل ڕازی بکات بۆ کشانەوە لە فیلادلفیا.
گرنگترین ئەو پرسیارانەی پێویستیان بە وەڵامە
بۆچی ئیسرائیل و خودی نەتانیاهۆ كار لەسەر ئەوە دەكەن ناوچەی فیلادلفیا كە بە میحوەرێكی گرنگ ماوەتەوە لەژێر كۆنترۆڵی سوپای ئیسرائیلا بێت؟ نهێنی ئەم میحوەرە چییە؟ بۆچی هەموان باسی دەكەن؟ ئایا میحوەرەکە لە بەربەستێکەوە دەگۆڕێت بۆ کلیلی پێشکەوتن لە دانوستانەکاندا کە ماوەیەکە بەردەوامن؟
نەتانیاهۆ پێشنیازەكەی بایدنی قبووڵە
ئاژانسی "ئەکسیۆس"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بە داواکارییەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە بەشێکی میحوەری فیلادلفیا لە باشووری کەرتی غەززە قبوڵ کردووە، لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان تا پێشکەوتنی دانوستانەکان.
حەماس ڕەتی دەكاتەوە
بەپێی ئەو نەخشەیەی كە دانراوە بۆ سوپای ئیسرائیل، حەماس بەهیچ شێوەیەك ڕازی نییە بەو باتە و ڕێگری دەكات لەوەی سوپای ئیسرائیل لەو شوێنە بمێنێتەوە.
میحوەری فیلادلفیا چییە؟
میحوەری فیلادلفیا لەسەر سنووری نێوان میسر و کەرتی غەززە وەک یەکێک لەو ئاستەنگانە دەمێنێتەوە کە نەتانیاهۆ وەک مەرجی سەرەکی لە دانوستانەکانی قاهیرە دایدەنێت.
بەکۆی گشتی قاهیرە بەتووندی پێشنیازەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە کە ئامانجیان گەیشتن بە ڕێککەوتنە سەبارەت بە ڕێکخستنە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.
درێژی ئەم میحوەرە نزیکەی 14 کیلۆمەترە، لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستەوە تا دەگاتە پردی کەرەم شاڵۆم لە باشووری کەرتی غەززە.
میحوەری فیلادلفیا دوای پەیمانی ئاشتی کەمپی دەیڤد لە نێوان میسر و ئیسرائیل لە ساڵی 1979 دەرکەوت، دەرچەی سەرەکی دانیشتووانی کەرتی غەززەیە بۆ جیهانی دەرەوە.
مۆتەکەی دانوستانەکانی حەماس و ئیسرائیل
چەند مانگێک لەمەوبەر ئیسرائیل کۆنترۆڵی تەواوی ئەم کەرتە سنوورییەی ڕاگەیاند و ئەم پێشهاتە دیارترین گرێی دانوستانەکانی پێکهێنا.
ئەمەریکا پێشنیازی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فیلادلفیا، بەڵام نەتانیاهۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو لە هیچ بارودۆخێکدا میحوەرەکە جێناهێڵێت، بوونی ئیسرائیل لە میحوەری فیلادلفیادا بابەتی ئاسایشی نیشتمانی پلە یەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی گەیشتە قەتەر
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی سێ بە کوێ گەیشت: کێشەی بۆ دروست بووە؟
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕێنماییەک بۆ ئازارەکانی پشت و مل دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی واشنتن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
وڵاتێکی ئەفریقی سەرۆك و جێگر و زۆربەی وەزیرانی ئافرەتن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر: لە نزیکترین کاتدا نرخی تەماتە دادەبەزێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چۆن دەبێت؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
کیلۆیەک هەڵوژە لە عەلوەی هەولێر بە 130 هەزار دینارە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە مانگی دووی ئەمساڵ نزیکەی 6 هەزار و 400 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون
23 ئازار
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەشت هەفتە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆکی دیدگای هاوبەشی کوردی بۆ حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکرێت
- ڕاپۆرت
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد و تورک لە ورمێ؛ ململانێ و پێکەوەسازان