
سەرۆکوەزیران بارزانی و نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی بەئامادەبوونی وەزیری پەروەردە لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژان کۆبووەوە و بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەت هەرێمی کوردستان، سەرجەم وانەبێژان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایگەیاند: بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
گۆشەیەکی دیکەی بابەتەکە: سەرۆکوەزیران بارزانی سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: سەرۆکوەزیران بارزانی وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپارد بەزووترین کات دەست بە ڕێکارەکان بۆ پرۆسەی بە گرێبەستکردن بکەن، هەر لە سبەیەوە دەست بە هەنگاوەکان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





