
قەیس خەزعەلی و حەسەند نەسروڵڵا
ئاڤا نیوز
ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پیرۆزبایی لە حیزبوڵڵای لوبنان و ئەمیندارەکەی دەکات، لەبەرامبەر هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بەرامبەر کوشتنی فوئاد شوکر، کەسی دووەمی حیزبوڵڵای لوبنان لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، حیزبوڵڵا دوێنێ یەکشەممە بە 320 درۆن و کاتیۆشا هێرشی کردە سەر باکووری ئیسرائیل و بەهۆیەوە جەند کەسێکی مەدەنی بریندار بوون، ئێران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک ئەو وڵاتەش دڵخۆش بوون بەم هێرشە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قەیس خەزعەلی، ئەمینداری بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کە گرووپێکی چەکداری سەر بە ئێرانە، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە حیزبوڵڵا و حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری حیزبەکە دەکات و دەڵێت: "سەرەڕای ئامادەکاریی دووژمن و پشتیوانیی حکومەتە عەرەبی و بیانییەکان بۆی، بەڵام پیاوانی مقاوەمە قسە و هەڵوێستی خۆیان هەیە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کاردانەوەی هێرشەکەی حیزبوڵڵادا، ئیسرائیل لەڕێگەی 100 فڕۆکەی جەنگییەوە زیاتر لە 200 ئامانجی لە باشووری لوبنان بۆردوومان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 34 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






