
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەرچاوە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی دۆخی پارێزگای کەرکووک، ڕێبوار تەها لەگەڵ هاوپەیمانییەتی عرووبە کۆبووەوە و داوایەکی ئاراستەی پارتی و لایەنە ناڕازییەکان کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 24-8-2024 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەبێ پارتی و تورکمان و بەشێک لە لایەنە عەرەبیەکان بە بەشداری نۆ ئەندام (پێنج یەکێتی، سێ عەرەب و ئەندامێکی بزووتنەوەی بابیلوون) لە کۆی 16 ئەندام یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە میانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوپەیمانییەتی عروبە ڕایگەیاند، "داوا لە لایەنەکانە ناڕازییەکان دەکەم، بێنەوە نێو کۆبووەنەوەکان و بەشداریی لە حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بکەن."
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری کەرکووک دڵنیایی دا لەوەی بێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم گەڕەکەکانی شارەکە دەکرێت و جیاوازی لەنێوانیاندا نابێت.
ئەوەش بزانە: هاوپەیمانیی عرووبە یەک کورسی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان هەیە، بەشدارن لە ڕێککەوتنەکەی یەکێتی و زیاتر لە 16 پۆستیان لەنێو حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بۆ دانراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






