
هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بەسەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێکدەهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لیژنەکە لە 22 ئەندام پێکهاتووە و کاتژمێر 2:30ـی خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم کۆبوونەوەی دەکات، بەمەبەستی ئامادەکاری و گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی بۆ پارێزگاریکردن و سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
نووسراوی فەرمی: ئەندامانی لیژنەکە پێکدێن لە: پارێزگارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ، لەگەڵ نوێنەری کۆمیسیۆن، سەرۆکی دەزگای ئاسایش، ئاسایشی هەولێر، فەرماندەیی زێرەڤانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن، بەڕێوەبەرانی گشتی پۆلیس، بەرگری شارستانی و ڕەگەزنامە، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکان، بەرپرسی هەماهەنگی ئەمنیی دەستەی هەڵبژاردنەکان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و نوێنەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ.
هۆکارە زانراوەکان: ئەرکی سەرەکی لیژنەکە ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردنی بانگەشە و کۆبوونەوە جەماوەرییەکان، پاراستنی بنکە و سندووقەکانی دەنگدان، پاراستنی ئەمنییەتی دەنگدەران و کارمەندانی کۆمیسیۆن و گواستنەوەی سندووقەکانی دەنگدانە.
باکگراوند: بڕیارە لە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، لە ئێستاوە ئامادەکارییەکان بۆ ئەو مەبەسەتە دەستیپێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت





