
دیمەنی خاڵێکی پشکنین، وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
بەریتانیا 10.5 ملیۆن پاوەند، بۆ دابینکردنی پشکنینی نوێی سنوورەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا خەرج دەکات.
وێنە گەورەکە: گەشتیارانی بەریتانیا و وڵاتانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا دەبێت بە سیستەمێکی سنووری دیجیتاڵی نوێدا تێپەڕن، ناوی سیستەمی چوونە ژوورەوە/دەرچوونە و بە (EES) ناسراوە.
لێدوانی فەرمی: سیما مالهۆترا، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: ''بەریتانیا لەگەڵ کۆمیسیۆنی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام کاردەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کەمترین گرفت بۆ بەریتانییەکان بێتە پێش لەکاتی گەشتکردنیان".
زانیاریی زیاتر: لەم یاسایەدا پێویستە ئەو کەسانەی لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپاوە گەشت دەکەن، لە سنوورەکان ناوی خۆیان تۆماربکەن، بە سکانکردنی دەموچاویان و وەرگرتنی پەنجەمۆر، ئەمە دەبێتە هۆی دروستکردنی تۆمارێکی دیجیتاڵی کە بەڵگەنامەیەکی گەشتکردن بە ناسنامەی کەسێکەوە دەبەستێتەوە بە بەکارهێنانی بایۆمەتری، کە دەبێتە جێگرەوەی مۆری پاسپۆرت.
بۆچی گرنگە: لەدوای چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا لە ساڵی 2020، ئەمە یەکەم یاسایە بۆ هاتوچۆی گەشتیاران لەلایەن بەریتانیاوە دەردەکرێت، بڕیارەکەش پەیوەندیدارە بە سەدان هەزار کوردی نیشتەجیی بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی؛ پارەدان دەکرێتە ئەلیکترۆنی و نۆرەگرتن کۆتایی دێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا کاروانێکی نوێی دەستگیرکراوانی داعش ڕەوانەی عێراق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ واشنتن؛ مووشەک و پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵی سوورن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی سەر هیندستان لادەبات






