
فێستیڤاڵی تۆماتینا لە ئیسپانیا-وێنە رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
شەقامەکانی شارۆچکەی بونۆڵ، کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا بەهۆی شەڕە تەماتەوە سوور هەڵگەڕان.
وێنە گەورەکە: هەموو ساڵێک لە هەفتەی کۆتایی مانگی ئابدا، ئەم فێستیڤاڵە لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵیش نزیکەی 22 هەزار کەس بە جلوبەرگی سپی بەشداربوون، کە بەشێکییان لەوڵاتانی دیکەوە هاتبوون و 150 تۆن تەماتەی پێگەیشتوویان بەیەکتردا دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شارۆچکەی بونۆل دەکەوێتە 40 کیلۆمەتری ڕۆژئاوای ڤالێنسیا، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانییان کردووە بڕی 15 یۆرۆیان داوە بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکە، لە کاتێکدا خەڵکی ناوچەکە بەخۆڕایی چێژ لەو شەڕە تەماتەیە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ماڵپەڕی فەرمی تۆماتینا، فێستیڤاڵەکە لەساڵی 1945 سەریهەڵداوە، لە ساڵانی 1950 لە سەردەمی ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ بۆ ماوەیەک بەپێی یاسا قەدەغە کرا، دواتر لە ساڵی 1959 بە هەندێک ڕێسای تایبەت دەستی پێکردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




