
وێنەی ئەو پاکستانیانەی گیریان خواردووە - وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، زیاتر لە 654 زیارەتکاریان بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکی لە دوو فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گیریان خواردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمامی حوسێن، زیاتر لە 21 ملیۆن زیارەتکار لە چەندین وڵاتی جیا و نێوخۆی عێراقەوە سەردانی پارێزگای کەربەلایان لە باشووری عێراق کردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند: "لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ ئەوەی بە زوویی ئەو پاکستانییە گیریان خواردووە بگەڕێننەوە".
زانیاریی زیاتر: محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، باڵیۆزی پاکستانی لە بەغدا ڕاسپاردووە ئاگاداری پاکستانییە گیرخواردووەکان بێت و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمشەو گەڕانەوەی ئەو پاکستانییانە دەست پێبکات و پێشبینی دەکرێت تاوەکو سبەی 31ی ئاب سەرجەم سەرنشینە گیرخواردووەکان بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






