مۆلیدەیەکی ئەهلیی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بەرپرسی دەستەی ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوام چاودێری مۆلیدە ئەهلییەکان دەکەن و بەدواداچوون بۆ گلەیی هاونیشتمانیان دەکەن.
وێنە گەورەکە: پیسی هەوای هەولێر یەکێکە لەو پرسانەی بەردەوام نیگەرانی فراوانی خەڵکی لێدەکەوێتەوە، حکومەتیش هەڵمەتێکی فراوانی بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە گرتووەتە بەر، لەو چوارچێوەیەدا دەستەی ژینگە لیژنەیەکی بەدواداچوونی بۆ گلەیی هاووڵاتیان پێکهێناوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی هەبوونی دووکەڵی زۆر پێنج مۆلیدە سزای ماددی دراون، 70 مۆلیدەش کە کێشەی دەنگ و دووکەڵ و گاز و فلتەریان هەبووە چاککراون، یان مۆلیدەکەیان پێ گۆڕدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر مۆلیدەکە دووکەڵی زۆر بێت، یان دەنگی بەرز بێت، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ ئاگادار دەکرێتەوە، ئەگەر کێشەکەی چارەسەری نەکرد سزای ماددی دەدرێت، بۆ جاری دووەم ئاگادار دەکرێتەوە و چاکی نەکرد دووبارە سزای ماددی دەدرێتەوە، بۆ جاری سێیەم دەدرێتە دادگا.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو سزایانەی بۆ خاوەن مۆلیدەکان دانراون لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە دوو ملیۆن دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد لە کەناڵی مانش خنکا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزی نوێی ئاڤا بە دروشمی نە کراوە نە بینراوە دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی نوێی ئوردن دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
باشترین پیتزای جیهان بۆ ساڵی 2024 دەستنیشان کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوید دەیەوێت کۆچبەران بە پارە ڕازی بکات
14 ئەیلوول
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هۆڵەندا ڕێکلام کردن بۆ بەرهەمێک قەدەغە دەکرێت
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
گەورەترین پۆند لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بنەسڵاوە دروست دەکرێت
- ژینگە
- 10 ئەیلوول
عێراق کۆتایی بە سووتاندنی غاز دەهێنێت