ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوە و دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بیانییەکان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-15

سەربازانی ئێران
ئاڤا نیوز
لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریکا، ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە هەڕەشە دەکات کە هەمان وەڵامیان دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دادی ئەمریکا دەستبەسەرداگرتنی 520 هەزار بەرمیل نەوتی ئێرانی بە بەهای 25 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاندووە، بەبێ ئاشکراکردنی شوێنەکەی.
هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە لەلایەن ئێرانەوە لەبارەی هەواڵەکە نییە. ئەمە لەکاتێکدایە ئەمریکا هەندێکجار دەست بەسەر کەشتی بیانیدا دەگرێت و بەهەڵە بە ئێرانی ناودەبات.
لێدوانی فەرمی: محەممەد دەهقان، ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی هەمان وەڵام دەداتەوە ئەگەر دەستبەسەر کەشتییەکانیاندا بگیرێت، وێڕای ئەمە پەنا بۆ لایەنی یاساییش دەبات.
باکگراوند: لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە ئاڵۆزی دەریای سووریشی گرتووەتەوە و حوسییەکانی نزیک لە ئێران بەردەوام کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکەنە ئامانج، ئەو دوو وڵاتەشە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیان پێکهێناوە و چەندینجار هێرشیان کردووەتە سەر حوسییەکان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا





