
ناوچەیەکی وێرانبووی غەززە. وێنە: سی ئێن ئێن
ئاڤا نیوز
سێ وەزیری حكومەتی ئیسرائیل لەبارەی ئاڵۆزییەكانی نێوان وڵاتەكەیان و گرووپە چەكدارەكان قسەیان كردووە و دەڵێن "ڕازی نین فەڵەستین دەوڵەتی هەبێت".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەریەکە لە وەزیری دارایی، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری ڕاگەیاندن و ڕەوەندی ئیسرائیلی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی 15-2-2024 لە سێ بۆنەی جیاوازدا ڕایانگەیاند: "بە بوونی دەوڵەتی فەڵەستین ڕازی نابن"
لێدوانە فەرمییەكان:
بێزالێل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل: "بە پلانی ئەمریكا بۆ دروستكردنی دەوڵەتی فەڵەستین ڕازی نین".
ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل: "پێشنیازی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی ڕەتدەكەینەوە".
عەمیحای شیکلی، وەزیری ڕاگەیاندن و ڕەوەندی ئیسرائیلی: "ڕێککەوتنی ئۆسلۆ بۆ ئاشتی ڕەتدەکەینەوە و بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین ڕازی نین".
باکگراوند: لەدوای سەرهەڵدانی جەنگی غەززە و بەمەبەستی کۆتاییهاتنی شەڕ و ناکۆکییەکان، ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان و چەند وڵاتێک پێشنیازی "دامەزراندنی دوو دەوڵەت"یان بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل خستووەتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا





