گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
مووچەی خانەنشیانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق هاوتاکرا و سبەی سێشەممە مووچەی مانگی حەوت بە زیادکراوی وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: یاسای ژمارەی 9ی خانەنشینی عێراق لە 1-1-2014 چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و زیاتر لە 10 ساڵە کاری پێدەکرێت، لە مووچەی مانگی حەوتەوە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوانەی بەر لە ساڵی 2014 خانەنشین کراون مووچەکانیان لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت، بەڵام ئەوانەی دوای ئەو ڕێککەوتە خانەنشین دەبن بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژمار دەکرێت و مووچەکەیان زیاتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەگەر خانەنشینێک زیندووبێت کەمترین مووچەی 500 هەزار دینار دەبێت، هاوکات 100 هەزار دینار دەرماڵەی بەخشینی بۆ خەرج دەکرێت.
ڕێنماییەکان بۆ مووچەی خانەنشینی کۆچکردوو
یەکەم: ئەگەر کەسی کۆچکردوو یەک میراتگری هەبوو، 320 هەزار دینار مووچەکەی دەبێت، لەگەڵ 100 هەزار دیناری دەرماڵەی بەخشین دەبێتە 420 هەزار دینار.
دووەم: ئەگەر کەسی کۆچکردوو دوو میراتگری هەبوو، 360 هەزار مووچەی خانەنشینیەکەی دەبێت لەگەڵ 200 هەزار دینار دەرماڵەی بەخشین بۆ هەریەک لە دوو میراتگرەکەی، مووچەکەیشی دەبێتە 560 هەزار دینار.
سێیەم: ئەگەر کەسی کۆچکردوو سێ میراتگر یان زیاتری هەبوو، مووچەکەی 400 هەزار دینار دەبێت، بۆ هەر میراتگرێک 100 هەزار دینار دەرماڵەی بەخشینی پێدەدرێت، بەمجۆرە دەبێتە 700 هەزار دینار.
خانەنشینیی مامۆستایانی زانکۆ
یاسای خانەنشینیی عێراق گۆڕانکاری لە مووچەی مامۆستایانی زانکۆی هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر بنەمای ئەم هاوکێشەیە:
مووچەی بنەڕەتی جاران سێ دەکرێت و پاشان جاران 80٪ دەکرێت. بۆنموونە؛ مامۆستایەکی زانکۆ ئەگەر مووچەی بنەڕەتییەکەی یەک ملیۆن و 148 هەزار دینار بێت، خانەنشین بکرێت بەپێی ئەم هاوکێشەیە مووچەکەی دەبێتە دوو ملیۆن و 755 هەزار و 200 دینار.
خانەنشینیی پلە تایبەتەکان
بەگوێرەی زانیارییەکان گۆڕانکاری لە خانەنشینی پلە تایبەتەکانیش دەکرێت، بەڵام دەبێت حکومەتی عێراق خۆی ئەو گۆڕانکارییە بکات و گۆڕانکارییەکانی ئێستا ئەوان ناگرێتەوە.
دەرماڵەکان چۆن خەرج دەکرێن؟
لە یاسای خانەنشینی عێراقی دەرماڵەی بەخشین و دەرماڵەی بژێوی و دەرماڵەی بڕوانامە هەیە، دەرماڵەی بەخشین کاتییە واتا چەسپاو نییە، ئەگەری هەیە حکومەت لە ئایندە بیبڕێت، بەڵام ئەگەریش هەیە بەردەوام بێت، دەرماڵەی بژێوی لەسەر بنەمای ساڵانی خزمەتی فەرمانبەر دادەنرێت.
بۆ دەرماڵەی بڕوانامە لە یاساکەدا هاتووە: هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆم دەرماڵەی 5٪، بڕوانامەی بەکالۆریۆس دەرماڵەی 10٪، بڕوانامەی ماستەر دەرماڵەی 15٪ و بڕوانامەی دکتۆرا دەرماڵەی 20٪ وەردەگرن.
خانەنشینان 12 مووچەیان پێدەدرێت
خاڵێکی دیکە کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سوودی لێ وەردەگرن ئەوەیە، لەکاتی خانەنشین بوون پاداشتی کۆی خزمەتیان لەسەر بنەمای کۆی دوا مووچە دەبێت نەک مووچەی بنەڕەتی، واتا ئەو فەرمانبەرەی خانەشین دەبێت دوا مووچەی چەند بووە لەسەر بنەمای ئەو مووچەیە 12 مووچەی پێکەوە پێدەدرێت.
چەند کەس سوودمەند دەبن؟
بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق لە هەرێمی کوردستان، 227 هەزار و 541 خانەنشین سوودمەند دەبن.
کەی و چۆن فەرمانبەر خانەنشین دەبێت؟
بەپێی یاسا لە عێراق فەرمانبەر لە تەمەنی 60 ساڵی و لە هەرێمی کوردستان لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەبێت.
بۆ خانەنشینی ئارەزوومەندانەش لە یاساکەدا هاتووە، ئەگەر فەرمانبەر تەمەنی گەیشتە 50 ساڵ و خزمەتی لە 25 ساڵ کەمتر نەبوو دەتوانێت داوای خانەنشینی بکات.
ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشییەک بوو، لیژنەی پزیشکی بڕیاری دا ناتوانێت دەوام بکات و خزمەتی کەمتر لە 15 ساڵ بوو، حکومەت ماوەی خزمەتەکەی بۆ دەکاتە 15 ساڵ و خانەنشینی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
- ببینە و ببیستە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر لە پێشوازی ساڵی نوێ دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پانۆرامای ڕووداوە گرنگەكانی كوردستان لەساڵی 2025ـدا
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی كابینەی نۆیەم 451 مزگەوت لە كوردستان دروست كراون
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو شارانەی جیهان کە بەناوبانگترین ئاهەنگی سەری ساڵ ساز دەکەن





