بەهۆی فرۆشتنی 'دەرمانی ئێکسپایەر' دەرمانخانەی نەخۆشخانەی پار دادەخرێت
- کوردستان
- 2024-09-02

باڵەخانەی نەخۆشخانەی پار
ئاڤا نیوز
بەهۆی ژمارەیەک سەرپێچیی تەندروستی، لە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر نەشتەرگەری قەدەغە كرا و دەرمانخانەكەشی دادەخرێت و قایمقامی هەولێریش دەڵێت، سەرپێچییەكان مەترسیدارن.
چیرۆكی سەرەكی: كەسوكاری چەند نەخۆشێک تێبینی چەند سەرپێچییەكی مەترسیداری تەندروستی لە نەخۆشخانەی پار دەكەن و قایمقامییەتی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی لێ ئاگادار دەكەنەوە، دوای چوونی لیژنەیەکی تایبەت دەردەكەوێت، تێبینییەكان ڕاستن و سەرپێچیی زیاتریش هەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز، ئەمڕۆ لیژنەیەكی تایبەتی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی لەناكاو چوونەتە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر، دوای بەدواداچوون بۆیان دەردەكەوێت كە لە دەرمانخانەی نەخۆشخانەكە دەرمانی بێ ستیكەر هەبووە (وەک قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت)، هەروەها ئەو سۆندەیەی كە بۆ سینگ و لووت و نێو برین لە كاتی نەشتەگەری بەكاردەهێنرێت، چەند جارێک بەكارهێنراوەتەوە، لەكاتێكدا دەبێت دوای جارێک فڕێ بدرێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەهۆی ئەو سەرپێچییانەوە بڕیار درا كە هۆڵەكانی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی پار دابخرێن و نابێت هیچ نەشتەرگەرییەک ئەنجام بدرێت، هەروەها دەرمانخانەی نەخۆشخانەكەش دادەخرێت، ئەمانەی تۆماركراون سەرپێچیی مەترسیداری تەندروستین".
زانیاریی زیاتر: لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان پێكدێت و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون دەكات و پاشان بڕیاری كۆتایی دەدرێت، تاوەکو ئەو كاتە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەكە قەدەغە دەكرێت و دەرمانخانەكەش دادەخرێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئاڤا نیوز پەیوەندی بە دەرمانخانەی نەخۆشخانەی پار كرد، د. هانا عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری دەرمانخانەكە سەردانی لیژنەكەی بۆ نەخۆشخانە و دەرمانخانەكە پشتڕاست كردەوە،" بەڵام ڕەتی كردەوە دەرمانی بێ ستیكەر و قاچاخیان هەبووبێت، هاوكات پەیوەندی بە د. ڕەنج محەممەد، سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازان كرد، بێئاگایی خۆی لە بابەتەكە دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی تەندروستی بەكارهێنانەوەی سۆندە لە ژووری نەشتەرگەری قەدەغە كردووە و پسپۆران بە كارێكی مەترسیداری دادەنێن، جەخت دەكەنەوە كە دەبێتە هۆی گواستنەوەی چەندین جۆر نەخۆشی، هاوكات بەپێی ڕێنماییەكانی كوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان، هەر کۆمپانیا، کۆگا و دەرمانخانەیەک پابەندی ستیکەری نوێی دەرمان نەبێت دوو ملیۆن تاوەكو 10 ملیۆن دینار بە پێبژاردن سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژی سێشەممە سەرۆککۆماری عێراق هەڵدەبژێردرێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی سووریا: دوو ڕێڕەوی مرۆیی لە حەسەکە و حەلەب دەکرێنەوە
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی کاندیدکردنی نووری مالیکی چی دەڵێن؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە






