تورکیا لەبارەی کوژرانی گەشتیارێکی کورد ڕوونکردنەوە بە سەرۆک بارزانی دەدات
- کوردستان
- 3 ئەیلوول

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە پیرمام سەردانی سەرۆک بارزانی کرد و لەبارەی کوژرانی گەشتیارێکی کورد لە ئیستەنبوڵ ڕوونکردنەوەی پێدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە و باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق ویستی وڵاتەکەی بۆ فراوانترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتوە، بەتایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی و هەماهەنگیی نێوانیان.
بابەتی سەرەکی: باڵیۆزی تورکیا بەوردی باسی لە تاوانی کوشتنی گەشتیارێکی هەرێمی کوردستان لە تورکیا کردووە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە سەرۆک بارزانی و کەسوکاری قوربانییەکە ڕاگەیاندووە.
زانیاریی زیاتر: باڵیۆزی تورکیا بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاندووە: لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا بەدواداچوونی تەواویان بۆ ڕووداوەکە کردووە و ڕێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر و سەرجەم تاوانبارانی ئەو ڕووداوە دەستگیرکراون و بەدڵنیاییەوە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق خواستووە و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کردووەتەوە.
باکگراوند: ڕۆژی شەممە 31-08-2024، لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بازرگانێکی کورد بە ناوی 'حەکیم لوقمان' لەلایەن ژمارەی هاووڵاتیی تورک کوژرا و برایەکەیشی بریندار کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن