زوهێر و هەیسەم جبووری, وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکیی عێراق دوو داواکاری پێشکەش بە دادگەی ناوەندیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا کرد؛ بۆ ئەوەی بڕیارێک دەربکات لە ڕێگەیەوە دەستبەسەر پارەکانی نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکیی 'دزیی سەدە' بگیرێت و هێڵی سووری بەسەردا بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: دۆسیەی ئاسانكاریكردن بۆ بردنە دەرەوەی بڕی 2.5 ملیار دۆلار لە بانکی ڕافیدەین وەک یەكێک لە گەورەترین سكانداڵەكانی گەندەڵی دارایی لە عێراق کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە، چەندین کەس دراونەتە دادگا و دادگایی کراون.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر حەنوون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ئەو دوو داواکارییە لە دادگا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و دوای وەرگرتنی بڕیارەکە دەستبەجێ دەست دەکەین بە تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی هێڵی سوور و گشتاندنی ئەو بڕیارە بۆ وڵاتان بۆ ئەوەی دەست بەسەر پارەکانی لە ناوخۆ و دەرەوەدا بگرین."
ئەمەش بزانە: بڕیاربوو ڕۆژی 27 ی ئاب پرۆسەی دادگەییکردنی تۆمەتبارانی سەرەکی لە دادگا بەڕێوەبچێت، بەڵام هیچ یەکێک لە تۆمەتبارەکان ئامادەی دادگەییەکە نەبوون و دادگە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەردوو تۆمەتبار نوور زوهێر و هەیسەم جبووری دەرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






