ئاڤا نیوز
مەلا بەختیار لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی میوانخانە و دەزگاکەی لەلایەن هێزی کۆماندۆی یەکێتییەوە هۆشداری بە بافڵ تاڵەبانی دەدات و ڕایدەگەیێنێت، سەدان کەسی لەگەڵە و قبوڵی ناکات. دەشڵێت: " بەرەیەکی فراوان دروستدەکەین بۆ ئەوەی ئەو پەلاماردانە بووەستێنین، چونکە ئەمە ڕیسواییە و مام جەلال لە گۆڕ ڕادەچڵەکێنێت".
پەیامی فەرمی: مەلا بەختیار، سەرۆکی دەزگای چاودێر، دوای دەستبەسەرداگرتنی دەزگاکەی لەلایەن هێزێکی کۆماندۆی یەکێتییەوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی 18 خولەکیدا ڕایگەیاند: بافڵ تاڵەبانی دەیەوێ بچێتە سەر ماڵەکەم لە خانەقین و داگیری بکات. کوڕانی مام جەلال بە کودەتا و نەخشە و پیلان دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست، ناکرێ قاچیان درێژ بکەن و گوێ بە هیچ بەهایەک نەدەن، ئەگەر ئەو تاوانە بکرێت بێدەنگ نابم و سەدان کەسم لەگەڵە.
زانیاریی زیاتر: مەلا بەختیار لە پەیامە ڤیدیۆیەکەیدا باسی دانیشتنێکی چەند ساڵ لەمەوبەری لەگەڵ كۆسرەت ڕەسووڵ دەکات و دەڵێت: "پێمگوت یەكێتی لە لێوارێكی ترسناكدایە، بە هێزی چەكدار ئەم یەكێتییە ناپارێزرێت، یەكێتی بەرەو پووكانەوە و نەمانی هەموو جیاوازییە ئایدۆلۆژی و سیاسی و كۆمەڵایەتی و چینایەتییەكان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەكان دەڕوات. بەداخەوە ئێستا شەڕەجنێو گەیشتووەتە ئاستێک کە ترسناک و شەرمەزارییە، بازرگانیكردن بە جنێو و موزایەدەكردن بە قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان، بووە بە بێزراوترین جۆری سیاسەتی ئێستا".
قووڵتر: سەرۆکی دەزگای چاودێر لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی دەڵێت: ناوەستین، دڵنیابن ئەمە ڕیسوابوونێکی گەورەیە، هەڵتەکاندنی هەموو بنەماکانی ئەخلاقی سیاسییە، دڵنیابن ئەمە مام جەلال لە گۆڕ ڕادەچڵەکێنێت و ئەمە هەڵدانەوەی هەموو قەتماخەی برینەکانە. ئەوەشی گوت، "تا ئەم چركەساتەی كە من قسەی تێدا دەكەم، یەكێتییەكی راستەقینەم و هەموو ئەم درۆیانە شەرمەزار دەكەم كە پەنجەی تۆمەت دروست دەكەن گوایە لەژێر كاریگەریی ئەملا و ئەولاین، چۆن دەبێت ئەوەندە درۆزن بن؟ چۆن دەبێ درۆ و بوختان هەڵبەستن خۆتان بەهێز بكەن؟".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەلا بەختیار، سەرۆکی دەزگای ڕۆشنگەری چاودێرە کە باڵەخانەکەی لە گردی ئەندازیارانی سلێمانییە، نزیکەی 10 ماڵپەڕ و ڕادیۆ و پلاتفۆڕمی ڕۆشنبیری تێدایە، ئەمە جگە لە کتێبخانەیەک بە زیاتر لە 10 هەزار سەرچاوەوە.
باکگراوند: کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێكی کۆماندۆ دەستیانگرت بەسەر باڵەخانەی دەزگای چاودێر و پاسەوانەکانیان ناردەوە بۆ ماڵ و بەگوتەی سەرچاوەیەک لە دامەزراوەکە کە بۆ ئاڤا نیوز قسەیکردبوو، هێزەکە هەموو دەرگا داخراو و پەنجەرە و کامێراکانی چاودێریان شکاندووە. هەر ئەمڕۆ هێزێکی کۆماندۆ لە خانەقین هەڵیانکوتایە سەر میوانخانەی مەلا بەختیار و بە هەمانشێوە دەستیان بەسەردا گرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





