
وێنەی بێهزاد خوسرەوی، چالاکوانێکی خەڵکی سەقز کە لەلایەن یەکێتییەوە ڕادەستی ئێران کراوە، وێنە: ڕێکخراوی هەنگاو
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەفتەی ڕابردوو لە سلێمانییەوە چالاکوانێکی خەڵکی شاری سەقز ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 40 ساڵە، حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان وەک ئۆپۆزسیۆنی ئێران نیشتەجێن و کاری ڕێکخراوەیی دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ هەینی، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو چالاکوانێکی خەڵکی سەقز بەناوی بێهزاد خوسرەوی تەمەن 35 ساڵ کە خاوەن پێداویستیی تایبەت بووە و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، هاوکات ئەندامی فەرمی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە، دوای دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو ئەوەش هاتووە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ئیتلاعاتی شاری سنە تەلەفۆنیان بۆ برای بێهزاد کردووە و پێیان گوتووە براکەی لەو ناوەندە دەستبەسەرە. هاوکات لە ئاسایشی سلێمانی بە دایک و خوشکی بێهزاد گوتراوە، هۆکاری دەستبەسەرکردنیی بێهزاد بڵاوکردنەوەی وێنەی سەرکردەکانی حیزبی دیموکراتە و داوایان لێکراوە لەماوەی 10 ڕۆژدا سلێمانی بەجێبهێڵن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





