
شاری مەهاباد، ڕۆژهەڵاتی کوردستان-وێنە میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
فێستیڤاڵی ئاسمان بە ئامانجی ناساندنی توانا نێوخۆیی و ناوچەییەکان، لە هەر سێ بەشی فیلم، سیناریۆ و وێنە لە 8 تاوەکو 11ـی ئەم مانگە لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکدەخرێت.
وێنەگەورەکە: ئەم فێستیڤاڵە یەکەمجارە لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکدەخرێت، هونەرمەندان و فۆتۆگرافەرانی 11 پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەزار و 380 بەرهەمیان ناردوون و لەو ژمارەیە 173 بەرهەم هەڵبژێردراون.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سەعیدی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بە ئاژانسی سەدا و سیمای وڵاتەکەی ڕاگەیاند: بۆ بەشی سیناریۆی فێستیڤاڵ 280 بەرهەم ڕەوانەی سکرتاریەتی فێستیڤاڵ کراون، دەستەی دادوەری 46 بەرهەمی بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێ هەڵبژاردووە، بۆ بەشی فیلمیش 300 بەرهەم بۆ فێستیڤاڵ نێردراون و دەستەی دادوەری 60 کورتەفیلمی لە چوار بواری داستانی، بەڵگەنامەیی، ئەنیمەیشن و ئەزموونی هەڵبژاردووە.
زانیاریی زیاتر: لە بەشی وێنەدا 800 بەرهەم لەلایەن 166 فۆتۆگرافەر ڕەوانەی فێستیڤاڵ کراون و لیژنەی دادوەری 67 بەرهەمی 42 فۆتۆگرافەری بۆ بەشی کێبڕکێی فێستیڤاڵەکە هەڵبژاردووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە




