
دیمەنی تانکێکی ئەمریکی لەگەڵ دوو سەرباز کە لە ڕێگەی دووربینەوە سەیری ئامانجەکەیان دەکەن، گرافیک ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ئەمریکا لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق و ئەمریکا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە عێراق.
وێنە گەورەکە: دوای هاتنی داعش و داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی خاکی عێراق، ئەمریکا سەرکردایەتی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی داعش لە عێراق و سووریا، دوای کوشتنی قاسم سلێمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، و ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی لە ساڵی 2021، پەرلەمانی عێراق بەبێ کورد و سووننە دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای دەرکردنی ئەو هێزانە دا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا دەڵێت: ڕێککەوتنێک هەیە لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، بەڵام وادەی ڕاگەیاندنی دیاریی نەکراوە و پلان وایە سەدان سەربازی هاوپەیمانان لە مانگی ئەیلوولی 2025 خاکی عێراق جێبهێڵن و بەشێکیشی دەمێننەوە تاوەکو ساڵی 2026.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە لیژنەیەکی باڵای هاوبەشی سەربازیی لە نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان پێکهێنراوە و لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە.
باکگراوند: ئەمریکا لە عێراق 2500 سەربازی هەیە و لەسەر داوای حکومەتی عێراق هاتوون، بۆ ڕاوێژ و هاوکاریکردنی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





