
قوباد تاڵەبانی، بینای دەزگای چاودێر و لۆگۆی یەکێتی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەیان باڵەخانەی گرنگی حكومی و زەویی بەنرخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر خۆی تاپۆ دەکات و دواتر دەیانکاتە پرۆژەی بازرگانی.
وێنە گەورەكە: ماوەیەكە یەكێتی بە پلانی پێشوەختە، دەستی بە پڕۆسەی گۆڕینی تاپۆی بینا حكومییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كردووە، بەجۆرێک تاپۆکەیان لە شارەوانییەوە بۆ سەر ئیدارەی گشتی دەگوازێتەوە، بەشێكیشیان چەند ساڵێك پێش ئێستا تاپۆكانیان گۆڕدراوە، هاوكات ژمارەیەك زەویی گرنگی ستراتیژیش فرۆشراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا نیوز كەوتوون، ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیانەوە، یەکێتی دەستی بەسەر 64 بینای حكومیدا گرتووە كە دەکەونە شوێنی گرنگ و ستراتیژی، سەڕەڕای ئەوە تاپۆی شوێنەكان بەناوی ئیدارەی گشتیی یەكێتییەوە كراوە، بارەگای مەكتەبی سیاسیی كۆن و نوێ، ئەنجوومەنی سەركردایەتی، شەش لە مەكتەبەكانی حیزبەكە لەڕیزی ئەو 64 بینایانەدان.
قووڵتر: پرۆسەی تاپۆكردنی موڵكە گرنگەكان بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی حیزبەكە جێبەجێ دەكرێت و نوێترینیشیان بریتییە لە داگیركردنی باڵەخانەی دەزگای چاودێر و گۆڕینی تاپۆكەی بۆ سەر ناوی ئیدارەی گشتیی یەكێتی، لە ڕۆژانی داهاتوودا چەند شوێنێكی دیكە كە لەلایەن چەند سەركردەیەكی كۆنی یەكێتییەوە سەرپەرشتی دەكرێن، لێیان دەسەنرێتەوە و تاپۆكەشیان دەگۆڕدرێت.
ئەوەش بزانە: پێشتر ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد؛ زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار لە سلێمانی كە بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەبەرهێن دەکرێتە شووقە و ڤێلا و دواتر بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێتەوە، لەچوارچێوەی ڕێككەوتنەكە 204 ملیۆن دۆلار دەدرێتە ئیدارەی گشتیی یەكێتی بەشێوەیەکی نەختینەیی. فرۆشتنی بناری شاخی گۆیژەش نموونەیەکی دیکەیە کە کاردانەوەی فراوانی خەڵکی لێکەوتەوە.
زانیاریی تایبەت: پرۆسەی داگیركارییەكە بەشێوەیەكە كە زەوییە گرنگەكانی سنووری سلێمانی داگیردەكرێن و دەكرێن بە پڕۆژەی بازرگانی و تاپۆكەیان هاوشێوەی بینا حكومییەكان بەناوی یەكێتییەوە دەكرێن، هاوكات ژمارەیەك بینا كە كۆن بوونە دەڕوخێندرێن پاشان دەفرۆشرێن، لەنموونەی فەرمانگەکانی پزیشکی دادی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی، نەخۆشخانەی سووتاوی، نەخۆشخانەی منداڵبوون، نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری ئێوارانی شەهید هادی، سەنتەری هابیتات بۆ پەلی دەستکرد و ڕاهێنانەوەی کەمئەندامان، كە لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی و وەبەرهێنانی سلێمانی بڕیاری ڕووخاندن و فرۆشتنیان دراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فێڵێکی نوێ پارە لە کارمەندانی دیلیڤەری وەردەگیرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ