موڵکێکی گشتیی سلێمانی دەفرۆشرێتە وەبەرهێنەرێک تاوەکو بکرێتە شووقە و ڤێلا
- کوردستان
- 2024-06-25

ڕووبەری زەوییەکە 605 هەزار مەتر دووجایە و بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار لە سلێمانی كە بەهاکەی 726 ملیۆن دۆلارە، بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەبەرهێن، دەکرێتە شووقە و ڤێلا و دواتر بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای بناری شاخی گۆیژە کە دەکرێتە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون و ئەمەش کاردانەیەکی فراوانی خەڵکی سلێمانی لێکەوتەوە، ئیدارەی گشتیی یەكێتی زەویی كارگەی چیمەنتۆی سەرچنار بە کۆمپانیایەکی وەرهێنان دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بیکاتە شووقە و ڤێلا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارگەکە زیاتر لە 12 ساڵە چۆڵ کراوە، دەکەوێتە شوێنێکی ستراتیژیی سلێمانی و موڵکی گشتییە. ئێستا فەرمانگەکانی سلێمانی ڕاسپێردراون دۆسیەی یاسایی چارەسەر بکەن و ئامادەی بکەن تاوەکو ڕادەست بکرێت، دەبێت وەبەرهێنەرەکەش لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەست بە پرۆژەکە بکات.
ڕێکەوتنەکە بەمشێوەیە: زەوییەکە 242 دۆنم زەوییە (605 هەزار مەتر دووجا) بەپێی خەمڵاندن نرخی مەترێک لەو ناوچەیە بەلای کەمەوە 1200 دۆلارە، بۆیە بەهاکەی زیاترە لە 726 ملیۆن دۆلار. بەپێی ڕێککەوتنەکە لەو بڕە پارەیە 28%ی کە دەکاتە 204 ملیۆن دۆلار، دەدرێتە ئیدارەی گشتیی یەكێتی بەشێوەیەکی نەختینەیی.
ئەمەش بزانە: زەوییەکە ڕووی ڕۆژهەڵاتی دەکەوێتە سەر دووسایدی 'سەرچنار ـ قولەرەیسی' و ڕووی باشووریشی لەسەر 'چەمی قلیاسانە' و لە سەرچاوەی ئاوی سەرچنارەوە نزیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




