
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن و گفتوگۆ لەسەر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی شەممە ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری گەیشتنە هەولێر، لە دوێنێ یەکشەممەوە بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کردووە، ئامانجی کۆبوونەوەکان چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پرس و گرفتەکان لیژنە لەنێوان وەزارەتە تایبەتمەندەکان پێکهێنراون، کۆبوونەوەکان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا دەکرێن و پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش ژمارەیەک کۆبوونەوە هەبوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا کە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا کۆبوونەوەکان ڕووماڵ دەکات گوتی، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندەکەی عێراق سەردانی پیرمام دەکەن و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە."
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری کێشەی بودجە و مووچەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






