
دیمەنێک لە کاتی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای دابەشكردنی هاوكاریی دارایی سەرۆكوەزیران بارزانی بە زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەری هەولێر، زیانلێكەوتووانی لەنگە و شێخەڵڵاش هاوكاری دەكرێن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 08-04-2024، بۆ دووەمجار لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوە و نزیکەی 50 دووکان سووتان، هاوكات ئاگر لە بازاڕی شێخەڵڵای شارەكەش كەوتەوە و ژمارەیەک دووكان سووتان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوێنێ یەكشەممە، لەڕێوڕەسمێكدا هاوكاریی دارایی سەرۆكوەزیران بارزانی بە زیانلێكەوتووانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر درا، هاوكارییەكەی لە 2 تا بیست ملیۆن دینار بوو، ئەمە سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی یەك ساڵ لە پارەی ئاو و كارەبا و تابلۆ و خاشاک بەخشراون، هاوكات لە باجی ساڵی 2023 بە رێژەی 50% و لە باجی ساڵی 2024 یش بە رێژەی 100% بەخشراون.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، لە ڕۆژانی داهاتوو هاوكاریی دارایی سەرۆكوەزیران بارزانی بە زیانلێكەوتووانی هەردوو بازاڕی لەنگە و شێخەڵڵا بە بڕی 2 ملیۆن دینار دەدرێت هاوكات ماوەی ساڵێک لە باج و پارەی ئاو و كارەبا و تابلۆ و خاشاک دەبەخشرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






