
کارکردن لە بەندەری فاو کە بەشێکی سەرەکییە لە ڕێگەی گەشەپێدان، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، کۆتایی ئەمساڵ لیژنەکانی هەماهەنگی کە لایەنی هونەریی و جێبەجێکاریی پڕۆژەکەن لە عێراق، کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ڕێگەى گەشەپێدان، پڕۆژەیەکی ئابووری، بازرگانی و گواستنەوەی نێودەوڵەتییە، وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و پاشان بە ئەوروپا دەبەستێتەوە. لە بەندەری فاوەوە دەستپێدەکات، بە سنووری 11 پارێزگا تێدەپەڕێت و لە فێشخابوور کۆتایی دێت. درێژییەکەى 1200 کیلۆمەترە و تێچووەکەی 17 ملیار دۆلار دەبێت، بڕیاریشە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە ساڵی 2028 تەواو ببێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لیژنەی هەماهەنگی عێراق تایبەت بە ڕێگای گەشەپێدان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامداوە و تیایدا جەختکرایەوە کە تا سەرەتای ساڵی نوێ، هەموو ئاستەنگییەکان لاببرێن و بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم دەست بە پڕۆژەکە بکرێت.
بۆچی گرنگە: کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانی بەغدایە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، کە دەبێتە ڕێڕەوێکی دیاری بازرگانیی و عێراق باوەڕی وایە دەشبێتە ڕێگایەکی گرنگی گواستنەوەی کاڵا لەنێوان ئاسیا و ئەوروپا لەڕێگەی تورکیاوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






