
ژمارەیەک قوتابی زانکۆی سەڵاحەدین لە ئاهەنگی دەرچوون، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان پرۆسەی بایۆمەترییان تەواو کرد، دوای وردبینیکردن لە زانیارییەکانیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، لیستی ناوەکانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: مانگی ڕابردوو ناوی 13 هەزار قوتابی کە سێ یەکەمی شەش ساڵی خوێندنن، لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا، دوای پڕۆسەی بایۆمەتری ناوی 10 هەزار کەس ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا نیوزی گوت، "لە پڕۆسەی بایۆمەتری دەرکەوتووە سێ هەزار لە سێ یەکەمەکان لە کەرتەکانی دیکە دامەزراون، یان چوونەتە دەرەوەی وڵات یان لە ژیاندا نەماون."
زانیاریی زیاتر: دوای وردبینی، لیستی ناوەکان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت، ئەوانیش دووبارە وردبینی لە لیستەکە دەکەن و ئینجا بڕیاری دامەزراندنیان دەدرێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2018 ەوە پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان وەستاوە، ئەوکات هەزار و 300 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2016-2017 دامەزرێنران، ئەمساڵیش بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی دامەزراندن دەستپێکردووەتەوە و سێ یەکەمەکانی ساڵانی 2017-2018 تاوەکو 2022-2023 دادەمەزرێنرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






