نێچیرڤان بارزانی: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران بەرەوپێش ببەین
- کوردستان
- 2024-09-12

نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان
ئاڤا نیوز
هەولێر و تاران جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییە هاوبەشییەکانیان دەکەنەوە و هاوڕان لەسەر ئەوەی خاکی هەرێمی کوردستان نەبێتە هۆکارێک بۆ پەلاماردانی وڵاتانی دراوسێ.
وێنە گەورەکە: مەسعود پزیشکیان، یەکەمین سەرۆککۆماری ئێرانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕۆژی پێنجشەممە 12-09-2024 هاتە هەولێر و بەجیا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، دوای ئەوە کۆنگرەیەکی هاوبەشی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان مێژووییە و لە کۆبوونەوەکە لە پەرەدان بە پەیوەندییە ئابووری، فەرهەنگی و ئەمنییەکان کردەوە".
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر ئەوەی، بڕوای هاوبەشیان هەیە لەسەر ئەوەی کە خاکی هەرێمی کوردستان نەبێتە هۆکارێک بۆ هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە زمانی کوردی گوتی، "دەمانەوێ لەڕووی ئابووری، فەرهەنگیی و ئەمنیی پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین، بە ئومێدی خودا سەرجەم کێشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






