
سەرۆککۆماری ئێران لەسەر مەزارگەی ئیمام حوسێن
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا، سەرۆککۆماری ئێران لە سلێمانییەوە بەرەو نەجەف بەڕێکەوت و ئەمڕۆش بۆ بەسەرکردنەوەی کۆمپانیا ئێرانییەکان کە لە بەسرە پرۆژەیان هەیە، سەردانی ئەو پارێزگایە دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە 12-09-2024 لە دووەمین ڕۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا و لە هەولێر و سلێمانی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی کرد.
چی ڕووی دا: پزیشکیان لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بەرپرسانی دیکەی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، دواتر سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی یەکێتی کۆبووەوە، دواتریش سلێمانی بەرەو نەجەف جێهێشت و سەردانی مەزارگەی ئیمام عەلی لە نەجەف کرد و دواتر سەردانی مەزارگەکانی ئیمام حوسێن و ئیمام عەباسی لە کەربەلا کرد.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بڕیارە لە سێیەمین ڕۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق ئەمڕۆ هەینی، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی پارێزگای بەسرە دەکات و لە نزیکەوە ئەو پرۆژانە بەسەر دەکاتەوە کە لەلایەن کۆمپانیا ئێرانییەکانەوە لەو پارێزگایە جێبەجێ دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






