ئێران لە سەرووبەندی ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ڕێکاری تووند دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 2024-09-13

بەرزکردنەوەی پۆستەرێک کە وێنەی ژینا ئەمینی لەسەرە لەمیانەی گردبوونەوەیەک. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە سەرووبەندی دووەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی" 14 چالاکوانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان - لقی سنە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بانگکراون.
چیرۆکی سەرەکی: 15ـی ئەم مانگە دووەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"ـە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خانەی دادی گشتیی و شۆڕشی سنە و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەو شارە 14 چالاکوانی پیشەیی مامۆستایانی ئەو شارەیان بانگ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکات، ئەو چالاکوانانە بەتۆمەتی بانگەشە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران، تێکدانی ئاسایشی گشتیی و پێکهێنانی باند و گرووپ دژ بە ئاسایشی ئێران بانگکراون بۆ لێپرسینەوە. ئێران مەترسی هەیە 15ی مانگ مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕابگەیێنرێت.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ئەو ئاگادارکردنەوەیەی بۆ چالاکوانەکان نێردراوە، ئەو کەسانە دەبێت کاتژمێر 09:00ی بەیانی ڕۆژی شەممە 14ـی ئەم مانگە، واتە ڕۆژێک پێش دووەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، لە دامەزراوە دادوەری و ناوەندە ئەمنییەکان ئامادەبن.
باکگرواند: شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، كچە كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان سەریهەڵدا و زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتەوە.
ژینا ئەمینی کچێکی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی سەقز بوو، 13-9-2022 لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری تاران بەتۆمەتی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تارانەوە دەستگیرکرا، لە ڕووداوێکی گوماناویدا باری تەندروستیی تێکچوو و سێ رۆژ دواتر گیانی لەدەست دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






