
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. وێنە؛ بی بی سی
ئاڤا نیوز
بەرپرسانی ئەمریکا و بەریتانیا ڕایدەگەیێنن هەڵکردنی گلۆپی سەوز بۆ ئۆکراینا تاوەکو مووشەکی دوورمەودا دژی چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ڕووسیا بەکاربهێنێت کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بڕیارێکیان سەبارەت بە ڕێگەدان بە ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا دژی ڕووسیا دواخست. بایدن پێی وایە، ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی چەکی دوورمەودا بە ئۆکراینا واتە ڕۆژئاوا لەگەڵ ڕووسیا لە جەنگ دایە.
ئەمەش بزانە: ستارمەر فشار دەخاتە سەر بایدن بۆ ئەوەی پشتگیری لە پلانەکەی بکات بۆ ناردنی مووشەکی "ستۆرم شادۆ" بەریتانی بۆ ئۆکرانیا بۆ لێدان لە چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ڕووسیا.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی پووتین سەبارەت بە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ڕووسیا و ناتۆ، جۆ بایدن گوتی، "زۆر بیر لە پووتین ناکەمەوە".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە هۆشداری دا کە ڕێگەدان بە ڕۆژئاواییەکان بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئۆکرانیا بدەن بە مووشەکی دوورمەودا هێرش بکاتە سەر خاکی ڕووسیا، بە مانای "تێوەگلانی وڵاتانی ناتۆ لە شەڕێکدا لەگەڵ ڕووسیا" دێت.
هەنگاوی داهاتوو: ستارمەر، ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا خۆی و بایدن لە میانی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لە هەفتەی داهاتوو "لەگەڵ گروپێکی فراوانتر" تاوتوێی ئەو پلانە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
24 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: دژایەتیکردنی جوولەکە شێرپەنجەیە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێكی تەقەکردن لە ئوسترالیا 10 کەس کوژران
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا، بیلاڕووس 123 زیندانی ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرلین، ئەمریکا و سەرکردەکانی ئەوروپا کۆ دەکاتەوە





