
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بینینی نمایشی شانۆی داستانی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دهۆکی کرد و لە کارنامەیدا هاتوو سەردانی زاخۆش دەکات.
وێنە گەورەكە: نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک لە دەڤەری بادینانە وەک سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی كارگێڕیی دهۆک و زاخۆ كۆدەبێتەوە و وەک جێگری سەرۆكی پارتیش لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی لە دەڤەرەكە كۆدەبێتەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا لە دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیداری لەگەڵ پارێزگا و بەرپرسانی كارگێڕیی پارێزگای دهۆک دەبێت و سبەی سەردانی زاخۆ دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی كارگێڕیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كۆدەبێتەوە و پاشان كۆتایی بە سەردانەكەی دێنێت.
ئەوەش بزانە: شانۆی داستانی کوردستان، شانۆیەکی میوزیکاڵییە و نزیکەی 80 ئەکتەر تێیدا بەشدارن، ماوەی 17 مانگە ئامادەکاری بۆ نمایشکردنی دەکرێت، ئەمڕۆ بە بەشداریی چەندین هونەرمەند و کەسایەتی بۆ سێیەمین جار لە دهۆک نمایش دەکرێت.
چیرۆکی شانۆییەکە تێکەڵەیەکە لە مێژووی ئەفسانە و ڕاستەقینەی کورد، بەجۆرێک لە کاوەی ئاسنگەرەوە تا مێژووی نوێی کورد خۆی لە شانۆییەکەدا ڕەنگدەداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن