نێچیرڤان بارزانی: بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی هێمن و ئارام گرنگە
- کوردستان
- 2024-09-15

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگای دهۆک - وێنە؛ KRP
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی جەخت لە گرنگی به‌ڕێوه‌چوونى هێمن و ئارامى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و باپه‌ندى به ڕێنماييى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانه‌وه كرد.
وێنە گەورەکە: له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ پارێزگاى دهۆک، به‌يانيى ڕۆژی يه‌كشه‌ممه 15-09-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پارێزگا له‌گه‌ڵ عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى سنوورى پارێزگاكه كۆبووه‌وه.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتيى پارێزگاى دهۆک و كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزاريى گشتى له ناوچه جياكانى سنوورى پارێزگاكه تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تيشکخرايه سه‌ر پێداويستييه‌كانى پارێزگا و قه‌زا و ناحييه‌كانى و باس له كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م يه‌كه كارگێڕييهكان و چۆنيهتيى چاره‌سه‌ركردنيان كرا و ستايش و ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ى پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانى پارێزگاكه كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌ش به هاووڵاتييان و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
گۆشەیەکی دیکە: ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگی به‌ڕێوه‌چوونى هێمن و ئارامى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و باپه‌ندى به ڕێنماييى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانه‌وه كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
40 خولەک لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەوتی سپی بەسەر ناوەندەکانی خوێندن دابەش دەکرێت





