
کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140
ئاڤا نیوز
پێش دانیشتنی پەرلەمان و گفتوگۆکردن لەسەر سێ پرۆژەیاسای پەیوەست بە هەرسێ پێکهاتەکەی عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140 لە کۆبوونەوەدان.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای باری کەسێتیی و لێبوردنی گشتیی بکات و دەنگیش لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی مووڵک و ماڵی داگیرکراو بدرێت کە بە فەرمانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە داگیرکرابوون.
وێنە گەورەکە: لایەنە شیعەکان لەم وەرزەی یاسادانان پرسی هەمواری یاسای باری کەسێتیان هێناوەتە پەرلەمان، سوننەکانیش بە بەڵێنی دەرچوواندنی یاسای لێبوردنی گشتیی بەشداری حکومەتەکەی سوودانییان کردووە، لەبەرامبەریشدا کورد داوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسایەک دەکات کە بەهۆیەوە مووڵک و زەوی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنی کۆدەنگییە لەسەر دانیشتنەکەی پەرلەمان، چونکە جاری پێشوو بەهۆی نەبوونی کۆدەنگی دانیشتنی پەرلەمان تێکچوو. هەرسێ لایەنەکەش مەرجیان هەیە، مەرجی کورد دەنگدانە لەسەر هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی بەعس.
زانیاریی زیاتر: هۆکاری ئامادەبوونی هادی عامری لە کۆبوونەوەکە، پەیوەندی بە پرسی هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حیزبی هەڵوەشاوەی بەعسە، بەو پێیەی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140ـە. مەرجی کوردیش ئەوەیە سەرەتا دەبێت دەنگ لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە





