
پاسپۆرتی عێراقی - ئاژانسی هەواڵی عێراقی
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 45 ڕۆژە دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە نووسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە وەستاوە، هاوکات نووسینگەکە داوایەک لە خەڵکی سنوورەکە دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی وەستانی هێڵی ئینتەرنێت لە بەغداوە، نووسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە کاری دەرهێنانی پاسپۆرتی وەستاوە و تەنیا ئەوانە دەتوانن سەردانی بکەن، کە دەیانەوێت پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاودێر عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسۆرتی ڕانیە بە پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەیانەوێت باڵەخانەکەیان نۆژەن بکەنەوە، بۆ ئەوەی سیستمی نویێ پاسپۆرتیان پێبگات، تاوەکو ئەو کێشانەی لە ڕابردوو هەبووە، نەمێنیت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە داوا لە هاوڵاتییان دەکات، بەزووترین کات بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، ئەگەر لە ماوەی 2 بۆ 3 ڕۆژی دیکە پاسپۆرتەکان وەرنەگرنەوە، ڕەوانەی شاری سلێمانی یان بەغدا دەکرێن.
ئەمەش بزانە: نزیکەی چوار هەزار و 200 پاسپۆرتی تەواوبوو لە نووسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە وەرنەگیراونەتەوە.
باکگراوند: تەنیا نووسینگەی پاسپۆرتی ڕانیە سیستمەکەی کۆنە، پاسپۆرتی جۆری A دەردەهێنرێت و جۆری B بە نووسینگەکە نەگەیشتووە، ئەمەش "بەهۆی ئەوەی باڵەخانەکەیان گونجاو نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






