وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-18

وێنەیەکی کۆنی ئیبراهیل ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێڕان و حەلبووسی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وێنەیەکی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی پەرلەمانی عێراق هەرادەنێتەوە، کە تێیدا پەیجەرێک دەردەکەوێت، ئەمەش گومانەکانی سەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی زیاد دەکات.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 17-9-2024 هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ئامێرەکانی بێتەلی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان لە جۆری (پەیجەر) هەزاران ئامێر لە دەست و گیرفانی ئەندامانی حیزبوڵڵا تەقینەوە، ڕۆژێک دواتر بەهەمانشێوە هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر بێتەلەکانی ئەندامانی حیزبوڵڵا لە جۆری ئایکۆم 82، بە هەردوو هێرشەکەوە 26 گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەسیش بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: لە وێنەیەکدا کە مێژووەکەی بۆ 27-4-2022 دەگەڕێتەوە، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران پێشوازی لە سەرۆکی دەستلەکێشاوەی پەرلەمانی عێراق لە ئێران کردووە، پەیجەرێک لەسەر مێزەکەی تەنیشتیان دانراوە، ئەمەش گومانی لەسەر ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی و گیانلەدەستدانی دروست کردووە، میدیا جیهانیی و ناوخۆییەکانی ئێرانیش ڕای جیاوازیان لەسەر وێنەکە هەیە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ئەم وێنەیە گومانەکانی زیاتر کردووە، دەگوترێت ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی پەیوەندی بە تەقینەوەی پەیجەرێکەوە هەیە؛ بەو واتایەی ڕەئیسی تیرۆر کراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕۆژنامەی 'هەمشەهر'ی فەرمیی ئێران، دەنگۆی تەقینەوەی پەیجەر لەناو هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی بەتەواوی ڕەتدەکاتەوە، ئەمەش لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران کە ڕایانگەیاندبوو، ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی پەیوەندی بە کێشەی تەکنیکییەوە هەبووە.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 19ـی مانگی پێنجی 2024، هەریەک لە ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی لە پارێزگای تەبرێزی ئەو وڵاتە، هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکا و سەرجەمیان گیانیان لەدەست دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی گۆڕینی پێشوەخت و تۆمارکردنی بەپەلەی پاسپۆرت کەمدەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر بەرپرسان و کەرتی دارایی ئێران دەسەپێنێت





