سعودیە: بێ دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل دروست ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-09-19

محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی سعودیە
ئاڤا نیوز
شازادەی جێنشینی سعودیە تاوانەکانی ئیسرائیل لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە ئیدانە دەکات و دەڵێت، بەبێ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان سعودیە ئامادە نییە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل دروست بکات.
لێدوانی فەرمی: محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، شازادەی جێنشینی سعودیە ڕایگەیاند، سعودیە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان کە پایتەختەکەی قودس بێت و بەبێ ئەو هەنگاوە ڕیاز پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تەلئەڤیڤ دروست ناکات.
لەلایەکی دیکەوە: شازادەی جێنشینی سعودیە، سوپاس ئەو وڵاتانەی کرد کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستین ناوە وەک کیانێکی شەرعی نێودەوڵەتی و داوای لە وڵاتانی دیکە کرد، بەردەوام بن لە پشتگیری کردنی فەڵەستین.
ئەمەش بزانە: پێش هێرشی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەر، هەوڵێک هەبوو لەلایەن ئەمریکاوە بۆ نزیک کردنەوەی ئیسرائیل و سعودیە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان. بەڵام دوای ئەو ڕووداوە و هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، سعودیە پاشەکشەی لەو دەستپێشخەرییەی واشنتن کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






