
دیمەنی بڕیک پارەی عێراقی، لە جۆری 10 هەزار دیناری و 25 هەزار دیناری لەسەر مێزێک دانراو، وێنە: تایبەت بە ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا بڕی 572 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی هەشت خستە سەر هەژماریی وەزارەتی دارایی و لەماوەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی هەشت ڕادەگەیێنن.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی لەگەڵ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، شاندێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی پارە بڕاوەکانی مانگەکانی ڕابردوو دەچێتە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: 572 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، پارەکەی بەغدا لێبڕاوی مووچەی مانگەکانی حەوت و پێشترە.
قوڵتر: ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی پارەکە وەردەگرێت، کورتهێنانەکەی بە داهاتی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و بۆ مووچەی مانگی هەشت دابەشی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارای بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تا نەزانین کورتهێنانەکە چەندە خشتەی مووچە بڵاوناکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە ناکەین"
ئەوەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مانگانە پێویستی بە یەک تریلیۆن و 59 ملیار و 83 ملیۆن و 453 هەزار و 818 دینارە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
51 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 30 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین





