ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ڕوونکردنەوە لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسیی دەدات
- عێراق
- 2024-09-22

وێنەی باڵەخانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق -
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕەتی دەکاتەوە کە هەمواری پڕۆژەیاسای باری کەسیی ڕێگە بە بەشوودانی کچانی خوار تەمەن یاسایی بدات.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی گفتوگۆیان کرد و هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر پرسەکە خستەڕوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: بیرۆکەی هەموارکردنی یاساکە پشت بە ماددەی 41ـی دەستووری عێراق دەبەستێت کە ئاماژە بە ئازادیی بابەتی باری کەسیی دەکات بەپێی هەڵبژاردنی ئایین و بیروباوەڕی خۆیان.
زانیاریی زیاتر: یاسای پێشنیازکراو، باسی ئەو بڕگە وردانەی نەکردووە کە پەیوەندییان بە بابەتە خێزانییەکانەوە هەیە، وەک هاوسەرگیری جیابوونەوە، سەرپەرشتیکردن و نەفەقە و بابەتی دیکەی پەیوەست بە لایەنی شەریعەت و فیقهەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنەکە ئەو بابەتانە بۆ هەردوو ئەنجوومەنی زانستیی ئەوقافی شیعە و سوننە جێهێشتووە کە لەمبارەیەوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری ڕەشنووسێک ئامادە دەکەن، دوای شەش مانگ لەسەر پەسەندکردنی هەموارەکە پێشکەشی پەرلەمانی دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: بەشێک لە خێزانەكانی گوندی لاجان گەڕاونەتەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێکی خێرا لە لقی دووی پارتی بۆ مەڵبەندی سێی یەکێتی
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بوو بە قاوەخواردنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: دەستمان بە ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد کردووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای عێراق خستنەگەڕی هێڵێکی نوێی کارەبا ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن وادەی ناردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی بۆ دادگای فیدراڵی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کێ سەرۆکایەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی عێراق دەکات؟






