
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات بڕیارێک دەربکات بۆ کەمرکردنەوەی نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە عێراق و هاوکات ئامادەیی خۆشی نیشان دەدات بۆ ئەوەی لە ڕووی جەماوەرییەوە پاڵپشتی لەو بڕیارە بکات.
وێنە گەورەکە: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لە بەرامبەر کردەوەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بە خەڵکی فەڵەستین لە پۆستێکیدا لە تۆڕی X چەند داوایەک ئاراستەی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی و پەرلەمانی عێراق دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەدر لە پەیامەکەیدا داوا لە ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی دەکات، مامەڵەکردن لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان بناسێنن و پێویستە وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵی بپچڕێنن، هاوکات سنوور بۆ دەستوەردانی ئەمریکی لە وڵاتەکانیان دابنێن و پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵی بپچڕێنن و سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت بۆ دەرکردنی بڕیارنامە لە نەتەوەیەکگرتووەکان یان ئەنجوومەنی ئاسایش دژی ئیسرائیل.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە عێراق، موقتەدا سەدر، داوا دەکات پەرلەمان بڕیارێک دوور لە تووندوتیژی دەربکات بۆ کەمکردنەوەی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی ئەمریکا وەک قۆناغی یەکەم، ئەگەر حکومەتی عێراق جێبەجێی نەکات، من ئامادەم بە شێوەیەکی جەماوەری پشتگیری لە بڕیارەکە بکەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی گەیشتە باڵیۆزخانەی عێڕاق لە ئیتالیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






