
دیمەنی بڕێک ماش، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
سەرەتای ساڵی 2025 بەشەخۆراکی ئەو کەسانە دەبڕدرێت کە مووچەی مانگانەیان لەسەروو دوو ملیۆن دینارە، هاوکات بابەتێکی دیکەش دەخرێتە سەر لیستی بەشەخۆراکی مانگانەی هاونیشتمانیان.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە ئاڤا نیوزی گوت: ماش لە بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکرێت و لەم ساڵەوە بەسەر هاونیشتمانیان دابەش دەکرێت؛ لەبری نیسک، نۆک یان لەتکەنۆک، ماش دەنێردرێت.
زانیاری زیاتر: پێشتر مانگانە هەر یەک لە(نیسک، لەتکە نۆک، زەیت، دۆشاوی تەماتە، برنج، شەکر، ئارد، شەکر) دابەش دەکرا، ئێستا ماشیش زیادکراوە.
ئەوەش بزانە: ئەو کەسانەی مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی عێراق، لە ساڵی 2025 بەشەخۆراکی خۆی و خێزانەکەی دەبڕدرێت، هەرێمی کوردستانیش لەو بڕیارە بێ بەش نابێت.
باکگراوند: دوای ساڵی 1991 بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتیانی عێراق دابەش دەکرێت، ئێستا زیاتر لە 44 ملیۆن کەس مانگانە لە نۆ بابەتی خۆراکی سودمەند دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
3 خولەک لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا