
نووری مالیکی، سەرۆکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە - محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە سەردانێکی نهێنی دا هەفتەی ڕابردوو بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە سەردانی بەغدای کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئاشکرابوونی تۆڕێکی "گوێگرتن لە تەلەفۆن" لە مانگی ڕابردوودا، کە گوایە لەلایەن چەند کارمەندێکی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێن، حکومەتی سوودانی ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە سەردانێک بۆ تاوتوێکردنی پرسە سیاسیی و ئەمنییەکان لەگەڵ لایەنە شیعەکانی سەر بە ئێران گەیشتووەتە بەغدا.
زانیاریی زیاتر: تۆڕی "گوێگرتن لە تەلەفۆن" یان وەک ئەوەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ناوی لێنایە "تۆڕی محەممەد جوهی" بە ئەنجامدانی چالاکی ناپاک دەناسرێت، لەوانە گوێگرتن، سیخوڕی و بەرتیل وەرگرتن لە بەرپرسانی سیاسی، پەرلەمانتاران، دادوەران و ڕۆژنامەوانان.
درێژەی ڕاپۆرت...
تۆڕەکە چوار سەرکردەی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کردۆتە ئامانج
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە تۆڕەکە لانیکەم چوار سەرکردەی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کردۆتە ئامانج، گرژییەکان لەوەوە سەر هەڵدەدەن کە چۆن ئەم کەسانە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران کاریان کردووە، سیناریۆی بەردەست ئەوەیە تۆڕەکە بە درێژایی ئەو ماوەیە بە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتە بەرفراوانەکان و سەرچاوە مرۆیی و دارایی و ئەمنییەکان کە بەبێ ئاگاداری سوودانی کاریان کردووە، یانیش بە ئاگاداری تەوای سوودانی بووە کە ئەمەش نیگەرانی نێو هاوپەیمانییەکەی لێدەکەوێتەوە.
گرژییەکانی نێوان سوودانی و نووری مالیکی
لە دوای ئاشکرابوونی ئەم تۆڕە، گرژییەکانی نێوان سودانی و پشتیوانە شیعەکانی وەکو نووری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی، سەرۆکی عەسائیب ئەهلی حەق کە پاڵپشتیکارێکی سەرەکی حکومەتی سوودانییە، لە بەرزترین ئاستی خۆیاندان.
سەردانی نهێنی قائانی بۆ بەغدا
لە مەودای سەردانە نهێنییەکەی کە سێ ڕۆژی خایاندووە، قائانی دانیشتنی لەگەڵ زۆربەی سەرکردە شیعەکانی عێراق، لەوانە "سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی و فایق زیدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەبووە".
هەندێک لە سەرکردە باڵاکان کە بەشداریی کۆبوونەوەکە بوون، باسیان لەوە کردووە، قائانی تێگەیشتنێکی باشی لە گرژییەکان نەبووە و تەنیا ویستوویەتی بە هەرجۆرێک بێت، بەبێ ئەوەی هیچ زیانەک بەر حکومەتی سوودانی بکەوێت لایەنەکان هێور بکاتەوە، لە کۆتاییدا قائانی کارێکی وای پێنەکراو تەنیا بەڵێنی لە لایەنەکان وەرگرتووە تا دەرچوونی بڕیاری دادگە دان بە خۆیان دا بنێن و هیچ نەکەن.
زانیاریی لەبارەی تۆڕی جوهی
تۆڕی جوهی، کۆمپا پەیوەندییەکان لە عێراق بۆ چاودێریکردن و گوێگرتن لە پەیوەندییەکانی سەرکردە باڵاکان و بەرپرسانی عێراقی بەکاردەهێنێت.
ئەم تۆڕە بەرپرسان و خێزانەکانیان و کەسانی دەوروبەرییان دەکەنە ئامانج و چاودێریی پەیوەندییەکان و قسەکانیان دەکەن و دەنگەکان تۆمار دەکەن.
دیارترین بەرپرسانی تۆڕی جوهی کێن؟
دیارترین بەرپرسانی دەستبەسەرکراوی ئەم تۆڕە بریتین لە چەند پەرڵەمانتارێک و جێگری بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی نووسینگەی سوودانی.
زانیاریی تایبەت
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە دەست ئاڤا نیوز گەیشتووە، ناوی مالیکی و خەزعەلی لە نێو سەرکردە دیارەکانن کە دەنگەکانیان لەلایەن ئەم گروپەوە تۆمارکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک دووجار دزی لەماڵێک کردووە هەردووجار دەستگیراوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: پارتی پێداگرە لەسەر جێبەجێکردنی دەستوور
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی باڵەکایەتی پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاریی بەڕێوە دەبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێکی بەتەمەن لە ڕواندز بە داهاتی سرکەی هەنار گەشتی عومرە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی باڵەکایەتی پڕۆژەیەکی سەرنجڕاکێشی گەشتیاریی بەڕێوە دەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمێکی بەتەمەن لە ڕواندز بە داهاتی سرکەی هەنار گەشتی عومرە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کوردێک لە پاڵەوانیەتییەکی لەشجوانیی جیهانی دوو نازناو بەدەستدەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیامێک لە هەوراز گوڵپییەوە بۆ سەرۆک حیزبەکان لەبارەی دەنگدان بە هاندەرانی یانەی زاخۆ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردن لە عێراق: لە نێوان پەیمانی نووسراو و محاویلەی کارەبادا
- ڕاپۆرت
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر بەرەو ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری دەڕوات؟
- ڕاپۆرت
- 19 تشرینی دووەم
عێراق لە دهۆک تیماری برینەکانی دەکات




