
کۆبوونەوەی شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای چەند جارێک دواخستن، بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بگەنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی دارایی و چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی دارایی کۆببنەوە.
وێنە گەورەکە: هاتنی شاندەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەولێر لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان بۆ پرسی مووچە.
زانیاری پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە بەغدا ڕایگەیاند: بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، شاندەکە بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی بگاتە هەولێر، 12 ئەندامی لیژنەی دارایی ناویان نووسیووە و لەناو شاندەکە دەبن، ماوەی سێ رۆژ لە هەولێر دەمێننەوە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی کۆبوونەوەیان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە شاندەکەی وەزارەتی دارایی کە ئێستا لە بەغدان، دەروون مەلا ناجی دەڵێت: شاندەکەی وەزارەتی دارایی ژمارەیان پێنج بەڕێوەبەرە، بەڕێوەبەری گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی و ژمارەیەک بەڕێوەبەری ژمێرکاری و بەڕێوەبەرێکی دیوانی چاودێری دارایی پێکهاتوون، لیستی مووچەی مانگی هەشت و نۆیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی کردووە، ئەو لیستانە بەپێی داواکاری وەزارەتی دارایی عێراق بووە، لیستەکان دەبنە بنەمایەک بۆ مانگەکانی 10 و 11 و 12، بەڵام پێویستە مانگانە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییەکانی داتای بایۆمەتری بۆ بەغدا بنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواین زانیاری لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی لە مووچەی مانگی هەشت ماوە کە 243 ملیار دینارە بەمجۆرەیە، لەماوەی هەفتەیەکدا وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی ئەو بڕە دەکات.
نوێدەکرێتەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆردوومان دەکات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ژەنەراڵێکی ئەمریکا بۆ ئاڤا: گرژییەکان زۆر زیاتر دەبن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و نەتانیاهۆ بەشداریی ئەمریکا لە شەڕ تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕوو لە دابەزینە