
گرافیکی هەواڵی خێرا
ئاڤا نیوز
بەغدا گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ مووچەی مانگی هەشت دەنێرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئەم هەفتەیە لیستی مووچە بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک بڕی 998 ملیار دیناری پێویستە، بۆ مووچەی مانگی هەشت بەغدا 755 ملیار دیناری ناردووە و بڕی 243 ملیار دینار کورتهێنان هەیە، دوو ڕۆژە شاندێک لە بەغدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە و چەند پرسێکی دیکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی نێوان هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەغدا، بەرچاوڕوونی تەواو لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران خراوەتەڕوو، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی گوژمەیەک پارە وەکو تەواوکاریی مووچەی مانگی هەشت دراوە.
زانیاریی زیاتر: دیار نییە بڕی ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت چەندە، بەڵام دیارە کە کورتهێنانی مووچەی مانگی هەشت 243 ملیار دینارە. بەغدا هەرچەند بنێرێت، ئەوی دیکە لە داهاتی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا نیوز قسەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کرد، گوتیان تاوەکو ئێستا پارە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، هەر کاتێک پارەکە نێردرا ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە. ئاڤا نیوز زانیویەتی سبەی یان دووسبەی پارەکەی بەغدا دەگات و ئەم هەفتەیەش لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق 11.5%ـی بودجەی گشتی دەبات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
تورکیا ناوبژیوانیی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەکات
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
نەوتی برێنت 70 دۆلار تێدەپەڕێنێت





