
فڕۆکەیەکی جەنگی
ئاڤا نیوز
هێزی ئاسمانیی عێراق درەنگانی شەوی سێشەممە بە فڕۆکەی ئێف 16 مۆڵگەیەکی داعشی کردە ئامانج بەهۆیەوە پێنج چەکداری داعش کوژران.
وێنە گەورەکە: سوپای عێراق بە هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە بەئامانجگرتنی شانە نوستووەکانی داعش لە پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، سەڵاحەددین، کەرکووک و دیالە بەردەوامە و لە دوایین ئۆپەراسیۆندا پێنج چەکداری داعشی کردە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی زانیاریی هەواڵگیریی ورد و دوای چاودێریکردن بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، هێرشەکە لە دۆڵی زگیتۆن لە کەرکووک کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەرەبەیانی 19ـی ئەیلوولی 2024 هێزی ئاسمانیی عێراق بە فڕۆکەی ئێف 16 چوار سەکردەی داعشی لە ڕۆژئاوای کەرکووک کوشت.
باکگراوند: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بەرەبەیانی ڕۆژی 29ـی مانگی ڕابردوو ئۆپەراسیۆنێکیان کردە سەر بنکەی چەکدارانی داعش لە ناوچەی حوزەیمی لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار، 14 چەکداری داعش کوژران کە زۆربەیان سەرکردەی دیاری داعش بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






