
فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی "ئەرفەد"، وێنە: Amwj media
ئاڤا نیوز
چاودێرانی کاروباری سیاسی و سەربازی پێشبینی جەنگێکی هەمەلایەنە دەکەن لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لایەنەکانی "بەرەی مقاوەمە" ، و هۆشداری لە پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو جەنگەکە دەدەن.
وێنە گەورەکە: لە ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردووەوە، هێزەکانی ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەناوی "تیری باکوور"، ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان کردۆتە ئامانج، کە بە مۆڵگەی حزبوڵڵای لوبنانی دادەنرێت، و بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان زیاتر لە 558 کوژراو و هەزار و 835 برینداری لێکەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەعیاد تۆفان، شارەزا لە کاروباری سەربازی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بەرەی مقاوەمەی عێراق بەئاشکرا شەڕی دژی ئیسرائیل ڕاگەیاند، بە دڵنیاییەوە عێراق پشکی گرژییەکانی ناوچەکەی بەردەکەوێت و دوور نابێت لە پرووشکی جەنگەکەوە، چونکە حکومەتی عێراق ناتوانێت جموجۆڵی ئەو هێزانە کۆنترۆڵ بکات.
زانیاریی زیاتر: تۆفان ئاماژەی بەوەش کرد، وەڵامی ئیسرائیل بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق چاوەڕوانکراوە، بەتایبەتی ئیسرائیل توانای سەربازیی هەیە بۆ بەئامانجگرتنی جموجۆڵی هێزە چەکدارەکانی عێراق و سەرکردەکانیان”.
باکگراوند: دوای چڕبوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان، بەرەی مقاوەمەی عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری شیعەن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، دوێنێ بەیانی بۆ جاری دووەم به فڕۆكهی بێ فڕۆكهوانی "ئەرفەد" هێرشیان کردە سەر بنەکەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆڵان، کە دەکەوێتە نێوان سووریا و ئیسرائیل و لوبنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





