
ئاڤا نیوز
لە نووسینگەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارەیەك سەرپێچی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆمار كراون و مۆڵەتی سێ ڕۆژ بە بەربژێرەكان دەدرێت و دوای ئەوە سزای دارایی دەدرێن، بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا نیوز تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی حاڵەتی دڕاندنی پۆستەر هەبووە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 25-9-2024 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد و تاوەكو 15-10-2024 بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 10 سەرپێچیی تۆمار كراون و سەرجەم سەرپێچییەكان بریتین لە دانانی پۆستەر و وێنە لەو شوێنانەی كە بەپێی ڕێنمایی كۆمیسیۆن نابێت پۆستەر و وێنەیان لێدابنرێت كە زۆرینەی شوێنەكان باخچەی نێوان شەقامەكانن.
لەلایەكی دیكەوە: خالید عەباس، بەرپرسی نووسینگەی كۆمیسیۆنی دهۆك بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سێ ڕۆژی بانگەشەدا ژمارەیەكی زۆر سەرپێچی تۆمار كراوە و بەربژێرەكان ئاگادار كراونەتەوە كە بە زووترین كات وێنە و پۆستەرەكانیان لەو شوێنانە لاببەن كە قەدەغەن، مۆڵەتی سێ ڕۆژیان پێ دراوە و دەبێت لای ببەن، بەپێچەوانەوە سزای دارایی دەدرێن.
ئەوەش بزانە: بەپێی گوتەی بەرپرسانی هەردوو نووسینگەی دهۆك و هەولێری كۆمیسیۆن لە سنووری ئەو دوو پارێزگایە هیچ سكاڵایەك سەبارەت بە دڕاندنی پۆستەر و وێنە لەلایەن هیچ بەربژێرێكەوە تۆمار نەكراوە، بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی چەند حاڵەتێكی دڕاندنی پۆستەر و وێنە هەبووە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی پۆستەری ژمارەیەك بەربژێری پارتی دڕێنراوە و تاوەكو ئێستا نازانرێت كێ ئەم كارەی كردووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مەرد عەلی، بەربژێری پارتی لە بازنەی سلێمانی، یەكێكە لەو بەربژێرانەی كە چەند پۆستەرێكی دڕێنراوە ڕایگەیاند: هەر جارێك پۆستەرێكم بدڕێنن دانەیەكی گەورەتر لە شوێنی دادەنێم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، ئاڤا نیوز چەند جارێك پەیوەندیی بە ئامانج عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی كۆمیسیۆن كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانی نەدایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






