
محەممەد شیاع سوودانی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس, وێنە: npasyria
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە ساڵی 2025 لە بەغدا بەڕێوەبچێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە و پێداچوونەوەیەکی گشتیش بۆ کارەکانی یۆنامی لە عێراق کراوە.
زانیاریی زیاتر: سوودانی ستایشی هەوڵەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لە پرسی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و ئیدانەکانی کرد تاوانکارییەکانی دژبە مرۆڤایەتی.
لەلایەکی دیکەوە: گۆتێرێس سوپاسی حکومەتی عێراقی کرد لەبەرامبەر کاری هاوبەش و هەماهەنگی بەردەوامیان لە بواری مرۆیدا و ستایشی گفتوگۆی نێوانیانی کرد لە پرسی کۆتایی هاتنی نوێنەرایەتی یۆنامی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





